پردێ بوو بە کۆڕی.. مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە

بەختیار جاف
ئەوە داستانە پڕ لە قارەمانیەتیەی ئەمرۆ کەلە پردێ لەسەر دەستی پێشمەرگە قارەماناکان تۆمارکرا، هیچی کەمتر نەبوو لەو داستانە گەورەیەی کە لەساڵی ١٩٩١ لە کۆڕێ تۆمارکرا، ئەو سەرکەوتنەی پێشمەرگە سەرکەوتنێکی هێندە گەورەو کاریگەربوو، ورەو توانایی سوپایی عێراقی و حەشدی شەعبی بەجارێک داتەپاند، واشی کرد لەو یەک دوو ڕۆژەی داهاتوودا ڕای هاوپەیمانان و وڵاتان وردە وردە بەرامبەر بەو زوڵمەی کەحکومەتی بەغدا بەهاوکاری و هەماهەنگی ئێران و تورکیا بەرامبەر بە کوردستان ئەنجامی دەدات گۆڕانی بەسەر دابێت.
ئەو مقاوەمەو بەرگریەی ئەمڕۆ لە پردێ کرا، دەبوایە لە خورماتوو بکرابایە، ئەو وانە کەمەرشکێنەی ئەمرۆ کەبە حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئیران درا لە ڕووبەڕوبونەو تیکشاندانیان، دەبوایە لەقەرەتەپەو هێڵی پێشەوەی سەنگەرەکان بکرابایە، بەڵام کە نەکرا بەداخەوە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بوو، یەک لەوانە، خیانەتی بالێکی ناو یەکێتی کەوای کرد بەڕێگەی ڕێککەوتنێکی شومەوە کەرکوک بە ئاسانی بدرێتە دەست حەشدی شەعبی، ئەوە هۆکاری سەرەکی کەوتنی کەرکوک بوو، بەڵام جگە لەوە هۆکاری دیکەش هەبوون، لەوانە ئەو لاباڵەی یەکێتی کەپیلانی خیانەتەکەیان جێبەجێکرد لەحاڵەتێکدا ئەگەر هێزەکانی دیکەی پێشمەرگە کەمابوونەوە لەسەنگەرەکانیان ڕوبەڕووی سوپای عیراقی و حەشد ببانەوە، لە پشتەوە شەڕی براکوژیان لەگەڵیاندا هەڵدەگیرساند، ئەوکات ئەوەی هەشمان بوو لەدەستمان دەدا.
خۆ ئەگەر ئەو خیانەتە لە بنەڕەتەوە نەکرابایەو ئەو مقاوەمەی ئەمڕۆی پردێ لە سەنگەرەکانی پێشووی کەرکوک بکرابایە، ئەوا بە دڵنیایی ئێستا هەلوێست و ڕای گشتی جیهان بە پێچەوانە دەبوو، چونکە لە ئێستادا ڕوو لە هەر لایەک دەکەیت و بەهەر ووڵاتێک دەلێیت، پێت دەڵێن، کەرکوک و هەموو ئەو خاکەی لەدەست دراوە بە رێککەوتن بووە، ئەوان چاوو لەوە ناکەن کە چەند کەسانێکی خائین لە ناوخۆدا خیانەتیان کردووە لە خوینی شەهیدان و تەواوی قوربانیدانی گەلی کوردستان.
ئیستاش بەهۆی ئەو مقاوەمەت و خۆراگریەی هێزی پێشمەرگە کوردستان لەپردێ بەرامبەر بەحەشدی شەعبی و سوپایی عیراقی کەپشت بەستن بە سوپای پاسدارانی ئێران، ڕای گشتی جیهان گۆران بەخۆیەوە دەبینێ، چونکە ئەو تێکشانەی ئەمڕۆی ئەو هێزانە لەپردێ لەسەر دەستی پێشمەرگە کەتێکشکانێکی نەوعی بوو لەتێکشکانی سەربازیدا، نیشانیدان کوردستان بەخۆڕاگری هێزی پێشمەرگە خاوەنی ئیرادەیەکی بەهێزەو هەروا بەئاسانی ئەو ئیرادەیە تێک ناشکێ و لەبن نایەت.
Back to top button