رێكه‌وتنێكی تری باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی و حشدی شه‌عبی و سوپای پاشداران له‌سه‌ر ئیداره‌ی كه‌ركووك ئاشكرا ده‌بێت

 
یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى شارى كه‌ركوك بێ پارتى دیموكراتى كوردستان ڕێكه‌وتووه‌ ، به‌ پێى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان یه‌كێتى و حه‌شدى شه‌عبى بێت پۆستى پارێزگار بۆ یه‌كێتى ده‌بێت و (ڕزگار عه‌لى ) كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك و پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی پارێزگایش ده‌درێته‌ كوتله‌ى توركمانى و هه‌ریه‌ك له‌ ( عه‌لى مه‌هدى ) له‌ توركمانى سوننه‌و ( ته‌حسین كه‌هیه‌ ) له‌ توركمانى شیعه‌ كاندید ده‌بن بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى كه‌ركوك له‌ جێگه‌ى (ڕێبوار تاڵه‌بانى ) و پۆستى جێگرى پارێزگایش ده‌درێته‌ ( راكان جبورى ) كاندیدى عه‌ره‌بى سوننه‌ ، ناوشارى كه‌ركوكیش راده‌ستى پۆلیسى فیدراڵى و ئاسایش ده‌كرێت .
 
پێناچێت پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌شدارى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى پارێزگاو جێگرو سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێى كه‌ركوك ، به‌ڵام یه‌كێتى واڕێكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى پێكهاته‌كانى ترى توركمان و عه‌ره‌بى سوننه‌ كه‌ ڕێژه‌ى یاسایی بۆ ته‌واو كردنى كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ بكه‌ن .
 
“عه‌دنان كه‌ركوكى ” وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ كه‌ركوك به‌ ده‌نگى ئه‌مریكاى ڕاگه‌یاند ” ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ى كراوه‌ تاكلایه‌نى بووه‌و له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ حزبێكى سیاسى كراوه‌و ته‌عبیر له‌ خواستى حزب و پێكهاته‌كانى ترى كوردستانى ناكات “.
Back to top button