به‌ڕێوبه‌رى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى” چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى تیمێكى به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى بكه‌ن

 رۆژى پێنج شه‌مه‌ 19ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 (تاهیر عه‌بدوڵا ) به‌ڕێوبه‌رى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى سلێمانى ڕایگه‌یاند ” یه‌یكێك له‌ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى عێراق ئه‌وه‌یه‌ ، فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێم بچێته‌ ژێر ڕكیفى ئه‌وان و له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیش باس له‌وه‌ كرابوو ئیداره‌ى سلێمانى ئاماده‌یی هه‌یه‌ تیمێك بێته‌ فرۆكه‌خانه‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى “.
 
“تاهیر عه‌بدولا ” ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردو ڕاشیگه‌یاند ” تا ئیستا ئه‌و تیمه‌ نه‌هاتووه‌و فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وله‌تى سلێمانى یاسایی ده‌سه‌ڵاتى فرۆكه‌وانى عێراقى جێبه‌جێ ده‌كات و پابه‌ندین پێوه‌ى ، له‌ جێبه‌جێ كردنى كاره‌كانیشدا هیچ لادانیك نه‌بووه‌ چاوه‌رێى تیمه‌كه‌ى به‌غداین كه‌ كۆبونه‌وه‌كانما ئه‌نجام بده‌ین “.
Back to top button