سه‌ردار سەلامی: دەوڵەتێکى ئیسلامى دروست دەکەین

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، مەیدانی شەڕکردنیان لە ڕوباری کارونەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و نیمچە دورگەى عەرەبی درێژدەبێتەوە.
 
سەردار سەلامی ، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، مەیدانی شەڕکردنیان لە ڕوباری کارونەوە بۆ دەریای ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و نیمچە دورگەى عەرەبی درێژدەبێتەوە و دەوڵەتێکی ئیسلامی دروستدەکەن، هەموو ئەو پێشهاتانەش لە دیاردەیەکی نوێدا دەردەکەوێت و هاوسەنگی هێز لە جیهاندا دەگۆڕێت.
 
باسی لەوەشکرد، شەڕکردنی گەلی ئێران لەگەڵ ئەمریکادا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو بەهۆی سزاکانەوە دووهێندەبووە.ئەوەشی خستەڕوو، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ ناتوانێت چالاکییەکانی ئێران کەمبکاتەوە و سنورداری بکات.
 
ئەو وتانەى سەلامى دواى ئەوە دێن کە ئەمریکا سزاى بەسەر سوپاى پاسداراندا سەپاند و هەڕەشەى کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران دەکات.
Back to top button