لیوا سالار ته‌یمور : ئه‌گه‌ر له پردێ به‌رگریمان نه‌كردایه حه‌شدى شه‌عبى ده‌هاتنه ناو هه‌ولێر
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى 20 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر ناحیه‌ى پردێ ، وه‌ك دوایین ناوچه‌ى سه‌ربه پارێزگاى كه‌ركوك و پاش ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى شكان و زیاتر له 100 كوژراویان له دواى خۆیان به‌جێهێشت .لاى خۆیه‌وه لیوا ( سالار ته‌یمور ) به‌رپرسى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى له ناحیه‌ى پردێ ڕایگه‌یاند ” سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ هه‌ینى هیزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى په‌لامارى ناحیه‌ى پردێیان دا‌و هیزه‌كانى زێره‌ڤانیش ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه ، ئه‌گه‌ر ڕوبه‌رویان نه‌بوینایه‌ته‌وه ئه‌وا هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌هاتنه ناو هه‌ولێر “.
هه‌روه‌ها لیوا ( سالار ته‌یمور ) گوتیشى ” زیانێكى زۆرمان له هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى داوه و زیانه‌كانى ئێمه به‌راورد به ئه‌وان زۆر كه‌مه “.