هێزێكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ گه‌یشته به‌ره‌كانی جه‌نگ
هێزێكی زۆری كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتنه به‌ره‌كانی جه‌نگ و چه‌ندین هێرشی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، ئه‌مرۆ له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و له‌هه‌موو هێرشه‌كان كه هه‌شت هێرش بوو تێكشێنرا”.
هەڵگورد حیکمەت بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە راگه‌یاندنی” هێزێکی کاک کۆسرەت گەیشتە بەرەکانی جەنگ بۆ پشتیوانی و پاڵپشتی پێشمەرگە، ئێستەش شەڕ بەردەوامە و لاشەی سەدان چەکداری حەشد بەرەو کەرکووک و نەخۆشخانەکانی کەرکووک دەنێردرێنەوە، دەیان هەمەریان تێکشكاوە و حەشد لە ڕووخانی گەورەدایە”.
ئەوەشی خستەڕوو كە حەشد لە چەند ناوچەیەک گەمارۆ دراوە و لە چەند شوێنێكیش هێزەکانیان لە یەکتری دابڕێندراون و پاشەکشە دەکەن، بەشێکیان داویانەتە دەشتاییەکانی نزیک لە پردێ.