هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی
هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ كه‌مترین ئاستی دابه‌زیووه و رۆژانه ته‌نها 216 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێت,ئاژانسی رۆیته‌رزیش بڵاوی ده‌كاته‌وه” كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه،” كه هه‌نارده‌ی نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی بۆ نزمترین ئاستی كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك ئێستا رۆژانه ته‌نها 216 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كرێت.
له هه‌واڵه‌كه ئه‌وه‌ش هاتووه” كه له‌كاتێكدا له بارودۆخی ئاسایی‌دا رۆژانه نزیكه‌ی 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگای هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرا، به‌هۆی رووداوه‌كانی كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كهمبووهوهتهوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوای كردبوو گرژییه‌كان، كار له هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك نه‌كات.