لە 31ی ئابدا بزانە كامە بەرپرسی گەورەی ناو یەكێتی گیرا
خواكوڕك
لە رۆژی 31ی ئابی ساڵی 1996ی ئێران هەرچواردەوەری پارتی لە هاوینەهەواری سەلاحەدین گرتبوو یارمەتی یەكێتی دەدا، كە كوردستان بەتەواوی بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و سوپای پاسداران لەرێگای چەكی قورسی وەك ” هاون و تۆپ و راجیمی 16 موشەكی ، دۆشكەی پێشكەوتوو” زیاتر لە 20 سەربازی سوپای قودس بەشدریان لەشەری لەناو بردنی پارتی دەكرد، پارتی لەوكاتەدا بۆیەكەمجار جوڵەیەكی سیاسی كرد كەتاوەكو ئێستا بۆتە جێگای سەرسورمانی جیهان لەوەی پارتی سوپای عێراقی لە لیواكانی 3 و 4ی بۆ ماوەی زیاتر لە رۆژێك بەبڕی هەر سەربازێك بە هەزار دینار ئەوكاتە، لە حكومەتی عێراقی كڕی بۆ یەك دوو رۆژ، سوپای ئێرانی لەهەموو كوردستان پێ وەدەرنا.
لەو باریەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە جوڵەی لیوای 4ی و 3ی سوپای عێراقی لە 31ی ئاب، تەنها بۆ دوو رۆژ بوو بۆناو هەولێر و بەڵام راونانی سوپای پاسداران و یەكێتی لەلایان پارتیەوە تا سنوری ئێران، تەنها هێزەكانی پێشمەرگەی پارتی، بەدوایان كەوت، پاش ئەمەش بەرێكەوتنی لەگەڵ ئەمریكا، ئێران یەكێتی گەراندوەوە سنوری دێگەلە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، لەكاتی گیرانی هەولێر یەكێتی سەركردەكانی خۆشی بەجێ هێشتووە بەشێوەیەك تاڵەبانی هاوسەرەكەی لە هەولێر بەتەنیا بەجێ هێشت، دەلێت لەوكاتەدا پارتی هەردوو سەركردەی یەكێتی كە بریتی بوون لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و فواد مەعسووم، سەرۆكی كۆماری عێراقی دەسگیری كردوو پاشان وەك دیل مامەڵەیان لەگەڵ كراوە، بەرێزەوە ئازاد كران.
هەر لەو بارەیەوە محمەد كەلاری نووسەر و رۆژنامەنووس لەنووسینێكدا لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك دەنووسێت، کرۆکی باڵباڵێنەکەیان، ٣١ی ئابە! و دەلێت بۆچی هێرۆی برایم ئەحمەد دانووی لەگەڵ هەریەک لە (کۆسرەت رەسوڵ و د. بەرهەم ئەحمەد) ناکوڵێت؟
زياتر دەنووسێت، لەبەر رووداوەکەی ٣١ی ئابی ١٩٩٦ە دەپرسێت چۆن؟ کاتێک کۆسرەت (کە سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکەی “ینک”ی دەکرد) لە ٣١ی ئاب لە هەولێر کشایەوە بێ ئەوەی ئاگاداری هێرۆ بکات، کە بەهۆیەوە بە دیلکراوی کەوتە دەست هێزەکانی پارتی، ئەمە بووە گرێیەکی دەروونی لە دڵیدا کە بیست ساڵە نەڕەویوەتەوە.
كەلاری ئەوەش دەنووسێت، لە کاتی رووداوەکەدا، “د. بەرهەم” نوێنەری حکومەتی کوردستان بوو لە واشنتۆن، کچەکەی برایم ئەحمەد تائێستاش داخی ئەوەی لەدڵ دەرناچێت، کە بۆچی ئەو پیاوە بێ ئاگا بوو لە تەنسیقی نێوان ئەمریکاو تورکیاو عێراق، بۆ وەدەرنانی پاسدارو ئیتیلاعات لە هەولێر، ئەگەر بەو پلانەی زانیبا، هێرۆ ئاگادار دەکرایەوەو لە ماڵەکەی خۆی لە هەولێر جێ نەدەما، کە بەس خوا ئەزانێت چییان بەسەر هێناوە، پێش ئەوەی “نێچیرڤان” بیباتەوە کۆیە!