ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ و فراوان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت بۆ به‌رده‌م باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا بۆ پاڵپشتی كردنیان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و خاكی كوردستان.

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون” ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/10/2017 له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ سه‌رتاسه‌ری شار بۆ پاڵپشتیكردن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خاكی كوردستان، گردبوونەوەیه‌ك له‌ كاتژمێر 2ی نێوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات بۆ بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە (عەنکاوە) و تێیدا داوا لە حکوومەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکرێت، لە بەرامبەر هەوڵی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بێتە دەنگ و سنوورێکیش بۆ بەکارهێنانی چەکەکانی ئەمریکا لەلایەن میلیشیاکانی ئێران دابندرێت و له‌ خاكی كوردستان وه‌ده‌ریان بنێن.

ئه‌م گردبونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ له‌ كاتێكدایه‌” دوێنێ شه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ و تێێدا داوا له‌ هه‌مو كوردستانیان ده‌كات له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌ پاڵپشتی كورد و كوردستانیان بكه‌ن له‌و هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ و گووشارانه‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر گه‌لی كوردستان و هه‌ستن به‌ گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی كوردستان به‌ جیهان.

Back to top button