مامۆستایانی ئاینی و كارمه‌ندانی ئه‌وقاف له شاری كه‌ركوك ده‌ستگیرده‌كرێن
له سه‌ر ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایانی له شاری كه‌ركوك، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وقافی شاره‌كه رایدهگهێنێت” پێویسته هه‌ر مامۆستایه‌ك ده‌ستگیربكرێت ،پێش ئه‌وه ئێمه ئاگاداربین.
بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک، له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه”کە داوایان له‌پۆلیس کردووە بەر لە دەستگیرکردنی هەر كارمه‌ند و مامۆستایه‌كی ئاینی ئاگاداربکرێنەوە، (ئەحمەد مودەرس) بەڕێوەبەری ئەوقافی کەرکوک رایگه‌یاندوه” كه له ئێستادا ئاگادارین كه چه‌ند هێزێكی ئه‌منی له شاری كه‌ركوك ره‌شبگیری ده‌كه‌ن و مامۆستایانی و كارمه‌ندانی ئه‌وقاف ده‌ستگیرده‌كه‌ن، ئێمه‌ش له‌و باره‌وه داوامان كردووه له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه، كه ناكرێ به بێ ئاگاداری ئێمه هیچ كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت.
بەڕێوەبەری ئەوقافی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه” كه داوایان لە پۆلیس کردووە لەئەگەری دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ كارمه‌ند و مامۆستایانی ئاینی له شاره‌كه پێویسته له پێشتر ئاگاداربکرێنەوە تاوەکو بتوانن پارێزەریان بۆ دابینبکەن و لەدادگا بەرگرییان لێبکەن، چونكه ناكرێ مامۆستا ده‌ستگیربكرێ و ئێمه بێده‌نگ بین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” به پێی زانیارییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان، به‌وكاره هه‌ڵده‌ستن و ئه‌وه‌ی پشتگیری له پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان كردبێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ن و له شاره‌كه ده‌ربه‌ده‌ری ده‌كه‌ن.