هیومان ڕایتس وۆچ:حهشدی شهعبی ماڵه كوردهكانی تاڵان كرد و سوتاندی
ڕێكخراوی هیومان ڕایست وۆچ له بارهی پشێوییهكانی ئهم دواییهیی شاری كهركوك داگیركردنی شارهكه و سوتاندن و ماڵ وێرانكردنی خهڵكی سڤیل و كووشتنی هاووڵاتیان له لایهن حهشدی شهعبی و پاسدارانی ئێرانهوه رایدهگهیاندوه” هێزەكانی عێراق لە شارۆكەی خورماتوو پێشێلكاری زۆریان ئەنجام داوە و ماڵی كوردەكان تاڵان دەكرێ و فرۆشگەكانی كوردیش سووتێنراون، داوایش لە بەغدا و هەولێر دەكات، هەموو ڕێیەكان بگرنەبەر بۆ كەمكردنەوەی قوربانی سڤیل بەهۆی گرژییەكانەوە.
لە ڕاپۆرتێكی هیومان ڕایتس وۆچ كه بڵاوكراوهتهوه ئهوه هاتووه” كه بەهۆی تەقەكردنی هەڕەمەكیی هێرشی هێزەكانی عێراق لە شارەدێیەكی نزیك لە كەركووك لە نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق، پێنج مەدەنی كوژراون و 51ی تر بریندار بوون، جۆ ستۆرك جێگری بەڕێوەبەری پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ لەوبارەوە گوتی، پێویستە هێزەكانی عێراق و كوردستان تەنگژەكەی ئێستە بە ڕێیەك چارەسەر بكەن، كە تێیدا ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگیرێ و ئازار و مەینەتی بۆ خەڵكی مەدەنی و ماڵ و حاڵیان نەهێنێت.
لە بەشێكی تری ڕاپۆرتەكەی هیومان ڕایتس وۆچ باس لهوهكراوه” كە لە شارۆكەی خورماتوو و لە گەڕەكی كۆماری كە زۆرینەی دانیشتوانی كوردن، زیاتر لە 10 فرۆشگەی كوردەكان سووتێنراون و پیاوێكی تر بە نێردراوی هیومان رایتس وۆچی گوتووە، كە ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل ماڵە كوردییەكانیان تاڵان كردووە و تەلەڤزیۆن و كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی تریان لە ماڵەكان دەرهێناوە و دزیویانە، پۆلیسی فریاكەوتن لە ناوچەكە بوونی هەبووە و تەنیا تەماشاكەر بووە و هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.
لە كۆتای راپۆرتهكه ئهوهش خراوهته ڕوو” كه پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق لێكۆڵینەوەی تەواو لە سووتان و وێرانبوونی موڵكی سڤیلەكان بكەن و دادگایی هەر كەسێك بكەن كە بەرپرسە لەو كردە تاوانكارییانە، پێویستە لەسەر هێزە تەناهییەكانیش ڕێگری لە هەر كردەیەكی لەو جۆرە بكەن.
سەرچاوە/العربی الجدید.