سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی به‌ره‌و كه‌ركووك جوڵه‌ی پێكراوه و حزبی دیموكراتیش هۆشداری ده‌دات

محەممەد نەزیف قادری ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستان_ئێران(حدكا) به كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاندووه” دەیان تانک و هامەری عێراق لە تەقتەق نزیکبوونەتەوە و هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د نه‌زیف ده‌شلێـ”دەیان تانک و هامەری عێراق لە تەقتەق نزیکبوونەتەوە و هێزێکی عێراق و پاسداران هاتوونەتە نزیک کۆیە، ئەوان تانک و زرێپۆشیان پێیە و بەرگریکردن لە بارەگاکانمان مافێكی سرووشتییە”.
هه‌روها جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه “ئەو هێزانە تاوانیان لەبەرامبەر دانیشتووانی باشووری کوردستان ئەنجامداوە و خەڵکی تەقتەق بەرامبەریان وەستاونەتەوە و، وەک خۆبەخش ئامادەن رووبەڕوویان ببنەوە”.