بهڤیدیۆ: هادی عامری بزانه چی دهلێت لهسهر خیانهتی باڵێكی یهكێتی

سەرۆکی میلیشیای بەدر هادی عامری، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە، کە هێزەکەی یەکێتی رەتی کردەوە شەڕی دژی براکانیان لە هێزە عێراقییەکان بکات، هەروەها رایگەیاندووە، کە شانازیی بەو پێشمەرگانەی یەکێتی دەکات، کە شاری کەرکووکیان رادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد.
16ی ئۆكتۆبهر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر کەرکووک و شارەکەیان داگیر کرد و هەزاران هاووڵاتیی ئەو شارە روویان لە هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کرد.
پاش خیانهتی باڵێكی ناو یهكێتی” کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کە چەند کاڵفام ێکی ناو حزبەکەی ئەو پیلانەیان لە دژی گەلی کوردستان جێبەجێ کرد و رایگەیاند، “ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکوک و ھەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی”.