هاونیشتیمانیان كورد له ئه‌وروپا به‌پیر بانگه‌وازه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه هاتن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/09/345246564576.jpg)
ئه‌مڕۆ شه‌مه 21ى 10ى 2017 له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وه‌ندى كوردى له ده‌ره‌وه بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشى هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى هه‌ریه‌ك له ( ئیران و توركیا ) و دۆسته‌كانمان له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا له‌به‌رده‌م بالیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كوردستان .
له‌یه‌ككاتدا له شاره‌كانى ( هه‌ولێر و له‌نده‌ن و ستۆكهۆڵم و ئۆسلۆ و كۆپنهاگن ) دژ به بێده‌نگى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى خۆپیشاندان ئه‌نجام دراو بیده‌نگى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌رمه‌زار كرا ، له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان جه‌ماوه‌رێكى زۆر له خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بی هه‌ڵویستى و بێده‌نگى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌رمه‌زارو ریسوا كرا و خۆپیشانده‌ران داواى ڕاگرتنى داگیركارى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن و دواتر چوونه به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر .
له‌په‌یامێكیدا دوێنێ شه‌وى ڕابردوو ( سه‌رۆك بارزانى ) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى له هه‌موو كوردستانیانى ناوخۆى هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌و دانیشتووانى شه‌قامى ئه‌وروپى و ئه‌مریكى كرد كه به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی و ئاشتیانه‌و دیموكراسیانه بۆ پاڵپشتى له دۆزى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌یان چالاكى مه‌ده‌نى ئه‌نجام بده‌ن .