هێرشه‌كه‌ى دوێنێ له پردێ به هاوبه‌شى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتی له‌باڵی خیانه‌ت و لاهور شێخ جه‌نگى ئه‌نجام دراوه
دوێنێ هه‌ینى 20ى تشرینى یه‌كه‌مى 2017 میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له نزیك شارۆچكه‌ى پردێ ، له هێرشه‌كه‌دا چه‌كى قورسى هاوپه‌یمانان و تانكى ( ئه‌برامز ) ى ئه‌مریكى به‌كارهێنراوه و هێزێكى سه‌ر به ( لاهور شێخ جه‌نگى ) كه‌له مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى و له‌لایه‌ن ( ئاسۆ مامه‌ند ) سه‌رپه‌رشتى كراوه و هاوشانى هێزه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان كردووه .
به پێى زانیارییه‌كانى (خواكورك ) پێش ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ست به پێشڕه‌وى بكات به‌ره‌و پردى په‌یوه‌ندییان به هێزه‌كه‌ى ( لاهور شیخ جه‌نگى و ئاسۆ مامند) ه‌وه كردووه پاش گه‌یشتنى هێزه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى پێكه‌وه پێشره‌ویان كردووه به‌ره‌و شارۆچكه‌ى پردێ و دواى شكاندنى هێزه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كه‌ى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى به‌سه‌رپه‌رشتى ( ئاسۆ مامند ) و هێزه‌كه‌ى ( لاهور شیخ جه‌نگى ) برینداره‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردن گواستووه‌ته‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌كانى شارى سلێمانى .