ڤیدیۆ: هۆشداری تووند ده‌درێت ئه‌گه‌ریی هێرش كردنه‌ سه‌ر دیموكرات هه‌یه‌

هێزێكی هاوبه‌شی سوپای پاسدارانی ئێران و حشدی شه‌عبی و دژه‌ تیرۆری لاهور تاله‌بانی به‌ ئاڵای كوردستان، له‌ لای شاری سلێمانیه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ گوندی گۆپته‌په‌، له‌وێدا شوێنیان گرتووه‌، ئامانجیانه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر حزبه‌كانی دیموكراتی”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند”هێزێکی سەربازیە و ئاڵای کوردستانیان پێیە، لای سلێمانیەوە هاتوون، پێش نیو سەعات لە گوندی گۆپتەپە دەرباز بوونە بەرەو کۆیە. نازنم ئەوانە پێشمەرگەن و بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە دێن ، یان چین، با هەریەک لای خۆمانەوە بەدوادا چونی بۆ بکەین، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌وه‌ هێزه‌ بۆ له‌و كاته‌ جوڵه‌ی پێكراوه‌”.

هه‌روها سه‌رچاوه‌كه‌ له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ ده‌شلێـ” به‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ له‌ئێستادا هه‌ن، باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و هێزانه‌ هێزی هاوبه‌شی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و لاهور تاله‌بانی بێت، ده‌یانه‌وێت هێرش بكه‌ن سه‌ر كه‌مپی دیموكراته‌كان به‌دیاری كراوی ئامانجیشیان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی بالای هه‌ردوو حزبی دیموكراته‌”.

Back to top button