هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی پاشه‌كشه‌ی كردووه له‌كه‌ركووك 5 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، شه‌وی 16ی ئۆكتۆبه‌ر فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی 5 ملیۆن دۆلاریان وه‌ر گرتووه، سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” پاره‌كه له‌لایان حكومه‌تی عێراق دابین كراوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی ئاشكرای كرد هه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزێكی یه‌كێتی كه به‌شداری له‌و رێكه‌وتنه كردووه بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه، ده‌لێت پاره‌كه له سكرتاریه‌تی یه‌كێتی دراوه، بافل تاڵه‌بانی پاره‌كه‌ی پێداون له‌به‌رامبه‌ر پاشه‌كشه پێكردنی هێزه‌كانیان له هه‌مبه‌ر هێرشی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێران”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی فه‌رمانده‌كان پێشتر به‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌یان لهناوهخۆیاندا تاوتێ كردبوو، به‌شێكی زۆری فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی رازی بوون كه سنوره‌كه به‌جێ بێلن و هیچ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران نه‌كه‌ن”.