بهههزاران كورد بزانه چی داوایهك له ترهمپ دهكهن
لە پێگەی فەرمیی سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ، بە هەزاران کورد لە پۆستێکدا داوای لێ دەکەن، کە ئەو هێرشەی هێزە عێراقییەکان و میلشیای حەشدی شەعبی بە هاوکاریی ئێران کردوویانەتە سەر هەرێمی کوردستان، بیوەستێنێت.
لە پۆستەکەدا داواش لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکەن، سزای بەکۆمەڵ لەسەر کوردستان بوەستێنێت، کە ئێستا هێزە عێراقییەکان و میلیشای حەشدی شەعبی دەیانەوێت کوردستان جینوساید بکەن.
لە پۆستەکانیاندا بۆ سەرۆکی ئەمەریکا ڕوونیان کردووەتەوە، کە میلیشیای حەشدی شەعبی بە چەکی ئەمەریکایی و تانکی ئەبرامز و هەمەری ئەمەریکایی و چەکی دیکەی ئەمەریکا بە هاوکاریی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر کوردستان و داوای لێ دەکەن، ئەو سزادانە بەکۆمەڵەی کوردستان ڕابگرێت.
لێره كلیك بكه بۆ بینینی پەیامهكه بۆ سەرۆکی ئەمەریکا