شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا چهند نهێنیهك لهسهر رۆژی پهیوهندیهكهی ناتانیاهۆ و پۆتین ئاشكرا دهكات
ماکسی سوچکۆف شرۆڤەکارێکی کاروباری رووسیا لهبارهی پهیوهندی پۆتین سهرۆكی رهووسیا و ناتانیاهۆ سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل، دهلێـ”هەرێمی کوردستان لە هێرشی میلیشاکانی ئێران دەپارێزێت و ئەگەر پێویست بکات فڕۆکە هەڵدەستێنێت و ئاسمانی سووریا بەکاردێنێت و دهشلێـ”ئیسرائیل بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ رووسیا دەستی بە جموجۆڵ کردووە.
لە چەند توویتێکدا ماکسی سوچکۆف، سەرنووسەری دۆسیەی رووسیا لە ماڵپەڕی بەنێوبانگی ئەلمۆنیتەر، باسی لەوە کردووە کە رووسیا باوەڕی وایە بەشداری ئیسرائیل لە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا کارێکی باش نییە و لەجیاتی چارەسەرکردن کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، باوەڕیشی وایە دەبێتە مەترسی بۆ وەبەرهێنانی رووسیا لە بواری وزە لە کوردستان ههروها دهشلێـ” لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی رۆژی 18-10-2017 ی نێوان ناتانیاهۆ و پووتیندا کە کرێملین ئاماژەی بەوەدا باسیریفراندۆمی کوردستانیان کردووە، ناتانیاهۆ بە پووتینی گوتووە، یەکێک لە بژاردەکانی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەر هێرشێکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و ناردنی هاوکاری، بەکارهێنانی ئاسمانی سووریا دەبێت، تەنانەت بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی سەربازیش.
ئەو شرۆڤەکارە دهشلێـ” بەغدا بە پەیوەندییەکانی رووسیا و کوردستان رازی نییە، بۆیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق بچێتە مۆسکۆ و لەسەر ئەو بابەتە قسە بکەن، ئاماژەی بەوەش داوە کە بەپێی سەرچاوەکان لە رووسیاوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەمڕۆی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا باسی کوردستان کراوە، هەرچەندە کرێملین لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی پێنەداوە باسی هەرێمی کوردستان کرابێت.