زیندانیەکی کورد ویژدانی هەموان دەهەژێنێت.

محمد نەزەری هاوڵاتیەکی کوردەو ماوەی ۲٤ ساڵە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە حزبێکی کوردی دەستگیر کراوە.
 
محمد تەمەنی ۲۳ بوە کە دەستگیرکراوەو ئێستا تەمەنی ٤۷ ساڵەو لە ماوەی زیندانی کردنیدا دایکو خوشکو باوک و برایەکی کۆچیان کردووەو ڕێگەیان نەداوە لە پرسەی هیچیاندا بەشداری بکات.
 
محمد سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت و دواتر بۆی دەکرێتە زیندانی هەمیشەیی و لەو بارەوە دەڵێت:گەنجی و هەموو کەسوکارم لەدەست چو بریا لە سێدارە درابام.
 
محمد نەزەری لەئێستادا بەپێی یاسایەکی نوێ دەتوانێت پارێزەر بگرێت و لە زیندان بێتە دەرەوە بەڵام تەنها خوشکێکی هەیە لە کوردستانە و توانای گرتنی پارێزەری نیە بۆ ئازادکردنی براکەی،ئەوە وای لە محمد کردووە لە زیندان مان بگرێت تا جیهان لەسەر زوڵمی ئێران بێنە دەنگ
Back to top button