حزبى ديموكراتى كوردستانى ئێران ئامادهیه ئهم شهڕه بباتهوه ناو ئێران

محهمهد ساڵح قادری بهرپرسی پهیوهندییهكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لهبارهی هاتنی حشدی شهعبی و سوپای پاسداران و داگیركردنی شاری كهركووك، رایدهگهێنێت”هێزەكانمان لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئامادەی بەرگری كردنین كە لە هەرشوێنێكەوە پەلامارمان بدرێت ههروهها گوتیشی”هێزێكی حەشدی شەعبی بە هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێران لە كەركوكەوە جوڵەی پێكراوە بۆ بەرزاییەكانی تەقتەق كە نزیكە لەبارەگاكانی ئێمە، ئەمەش وایكردووە كە مەترسی دروست بكات لەسەر ئاسایشی هێزەكانمان لەو ناوچەیە.
ئهو بهرپرسهی حدكا دهشلێـ” هاتنی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران بۆ نزیك بارەگاكانمان بە مەترسی جددی وەردەگرین و مافی خۆمانە لە هەرشوێنێك بێت ڕووبەڕووی پیلانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ببینەوە، چونكە لە ڕابردوودا سەدان تێكۆشەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەدەستی ئێران تێرۆركراوە، ئێستاش كە حەشدی شەعبی سوپای پاسداران هێرش دەكاتەسەر هەرێم بێگومان دەیەوێت هێزەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بكاتە ئامانج،ئاشكراشی كرد، هێزەكانمان لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئامادەی بەرگری كردنین كە لە هەرشوێنێكەوە پەلامارمان بدرێت و مەرجیش نییە تەنها لەو ناو هەرێمدا بەرگری بكەین و ئامادەین لە نێو قوڵای ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەرگری بكەین.