لایه‌نی ده‌روونی یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ پشت ئێشه‌

زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست ئازاری پشت ئێشه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، پزیشكانی تایبه‌ت به‌و كه‌یسه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پشت ئێشه‌ ته‌نها هۆكارێكی نیه‌ به‌ڵكو چه‌ندنی هۆكار هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ تووشی پشت ئێشه‌ بكات یه‌كێكه‌ له‌و هۆكارانه‌، هۆكاری كێشه‌ی ده‌روونیه‌.

پشت ئێشه‌ یه‌کێکه‌ له‌و کێشه‌ ته‌ندروستیانه‌ی که‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پرۆفیسۆری تایبه‌ت به‌ ئازاره‌کانی جومگه‌ “ميشائيل بفينغستن” له‌ ولاتی ئه‌لمانیا ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌” که‌ ‌ کێشه‌ دورونییه‌کان و هه‌روه‌ها کێشه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کان هۆکارن بۆ توش بوونی مرۆڤ به‌ ئازاره‌کانی پشت.

ئه‌م پرۆفیسۆره‌ زیاتر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات” که‌ ئازاری پشت ته‌نها یه‌ک هۆکاری له‌ دواوه‌ نیه‌ به‌لکو هۆکاره‌کانی ده‌روونی و هه‌روه‌ها له‌شیشی ده‌بنه‌ هۆی توش بوونی مرۆڤ به‌م ئازاره‌

بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ رزگاربوون له‌ ئازاری پشت ته‌نها به‌ چاره‌سه‌ری له‌شی نه‌به‌ستین به‌لکو ده‌بێت ئاگاداری لایه‌نی ده‌روونی ئه‌م كه‌سه‌ش بین و هه‌روه‌ها ئه‌و کێشه‌ و گرفته‌ کۆمه‌لایه‌تیانه‌ی که‌ کاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ژیانی، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌کاتی چاره‌سه‌ری ئازاری پشت ده‌بێت دانیشتن له‌گه‌ل نه‌خۆشه‌که‌دا بکرێت و له‌لایه‌نی ده‌روونی ئاگادار بین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانین چاره‌سه‌ری باشتری بۆ بکه‌ین بۆ رزگاربوون له‌م ئازاره‌ی.

Back to top button