ھاتووچۆی ھەرێم خشتەی نوێی سەرپێچییەکانی ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان، سزاداراییه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌رپێچی هاتووچۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شیوه‌یه‌كی تر داڕێشته‌وه‌.

بەپێی خشتەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێم دەرچووە، سزا داراییەکانی تایبەت بە سەرپێچی ھاتووچۆی لە ھەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:-

١ گوێڕایەڵنەبوونی شۆفێر بۆ ھێمانی ھاتوچۆی ڕووناکی یان نیشانەکانی پیاوی ھاتوچۆ: بڕی (٤٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢ لێخوڕینی سوارۆ بەشێوەی پێچەوانەی ڕووی ھاتوچۆی بڕیاردراو لەدەسەڵاتی ھاتوچۆ: بڕی (٥٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣ لێخوڕینی سوارۆ بەبی ڕووناکی پێشەوەو دواوە بەشەو: بڕی (٥٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٤ لێخۆرینی سوارۆ بەکەمتەرخەمی یان بەھەڵەشەیی: بڕی (٤٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٥ لێخوڕینی سوارۆ بەخێرایی زیاتر لەلەخێرایی دیاریکراوی یاسا: بڕی (٤٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٦ تێپەڕبوونی ماوەی (٣٠) ڕۆژ بەسەر نوسراوی فرۆشتنی سوارۆ ‌و بەبی پێداچوونەوەی فەرمانگەی تۆماری تایبەتمەند بۆ مەبەستی تۆمارکردن: بڕی ((٤٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٧سەرپێچیکردنی بنەماکانی ڕۆیشتن‌و ھاتوچۆ لەڕێگەی خێرا: بڕی (٤٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٨ سەرپێچیکردنی بڵاونامەکان‌و ڕێنمایەکانی دەرکرا‌و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ: بڕی (٤٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٩ دانەپۆشینی باری سوارۆکانی بارھەڵگر بەشێوەیەکی موحکەم، لەپێناو بڵاونەبوونەوە یان نەکەوتنی بار لەکاتی ڕۆیشتن: بڕی (٤٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
١٠ وەستانی سوارۆ کە وەستانی تێدا قەدەغەیە: بڕی ٣٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢١ بەکارھێنانی ڕووناکی بەرز بەشێوەیەک کە کاریگەربێت لەسەر شۆفێری سوارۆکانی تر: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٢ لێخوڕینی سوارۆ کە کەمترین ڕێژەی لەمەرجەکانی توندوتۆڵی‌و دڵنیابوونی تێدا نەبێت: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٣ دانانی جوانکاریی‌و ئاگادارکردنەوەو نوسین‌و وێنە لەسەر جامی پێشەوە یان دواوەی ئۆتۆمبێل: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٤ سەرپێچیکردنی بنەماکانی ڕۆیشتنی ئاسوودە: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٥ نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٦ سەرپێچیکردنی ھێمانی ھاتوچۆ: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٧ گواستنەوەی نەفەر لەسەر لاتەنیشتەکانی ئۆتۆمبێل یان لەسەر بەشی دەرەوەی ئۆتۆمبێل: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٨ کردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێل لەلای چەپ پێش دڵنیابوون لەنەبوونی ھاتۆچۆی سوارۆکان: بڕی (١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٢٩ ئاگادارکردنەوە بەنیشانەی ڕووناکی پێش ماوەیەکی دیاریکراو لەکاتی پێچکردن یان وەستان: بڕی ١٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٠ پێنەدانی مۆڵەتی شۆفێری یان مۆڵەتی تۆمار بەکارمەندی ھاتوچۆ لەکاتی داواکردن: بڕی (١٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣١ جوڵەپێکردنی سوارۆ پێش دڵنیابوون لەخاڵی بوونی ڕووگەی ھاتوچۆ لەسوارۆکان: بڕی (١٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت
٣٢ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی ناوشار لە(٦١ بۆ ٧٥) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (٧٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٣ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی ناوشار لە(٧٦ بۆ ٩٠) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (١٠٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٤ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی ناوشار لە(٩١ بۆ ١٠٥) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (١٢٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٥ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی ناوشار لە(١٠٥ بۆ ١١٥) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (١٨٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٦ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی ناوشار لە(١١٦) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا‌و بەرەوسەر: بڕی (٢٥٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٧ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی دەرەوەی شار لە(١٠١ بۆ ١١٥) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (٧٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٨ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی دەرەوەی شار لە(١١٦ بۆ ١٣٠) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (٩٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٣٩ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی دەرەوەی شار لە(١٣١ بۆ ١٤٥) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (١١٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٤٠ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی دەرەوەی شار لە(١٤٦ بۆ ١٥٥) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا: بڕی (١٨٥) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٤١ تیژلێخوڕین لەڕێگەکانی دەرەوەی شار لە(١٥٦) کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا‌و بەرەوەسەر: بڕی (٢٣٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.
٤٢ سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ژمارەی کاتیی ئۆتۆمبێل (بۆ ھەر مانگێک): بڕی (یەک) ملیۆن دینار وەردەگیرێت.
٤٣سزای دواکەوتنی تۆمارکردنی ژمارەی کاتیی ماتۆڕسکیل (بۆ ھەر مانگیک): بڕی (٥٠٠) ھەزار دینار وەردەگیرێت.

Back to top button