نه‌وزاد هادی:شه‌ڕی پردێ سه‌ری كوردستانیانی به‌رزكرده‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ میانه‌ی كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند”هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێ وێنه‌ به‌رگرییان كرد و خه‌ڵكی كوردستانیان سه‌ربه‌رزكرد.

(نه‌وزاد هادى) پارێزگاری هه‌ولێر له‌ میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌” كه‌  فشارێكى نائاسايى له‌سه‌ر هه‌ولێر درووستكرابوو، به‌ڵام خه‌ڵك بڕواى به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ هه‌بوو و بێ ئه‌وه‌ى پشێوى درووست بێت، به‌ ئازايانه‌ و ئومێده‌وه‌ دۆخه‌كه‌يان تێپه‌ڕاند و هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وت و ته‌واووی به‌ربه‌سته‌كان تێكشكێندران.

پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌” كه به‌ هۆى رووداوه‌كانى پردێ و دوز و كه‌ركووك زياتر له‌ 84 هه‌زار هاووڵاتى ئاواره‌ بوون و روويان له‌ هه‌ولێر كردووه‌ و داوامان له‌ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ هاوكاريمان بكه‌ن و به‌ شانازييه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى فشاره‌كان و دۆخى ده‌روونى پێشوازيكردن له‌ ميوانه‌كانى هه‌ولێر به‌رده‌وام بووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی خۆمان هه‌ولێر ماڵی هه‌مووانه‌.

هادی له‌ میانه‌ی زیاتری قسه‌كانی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌” كه‌ هه‌ولێر بنكه‌يه‌كى سه‌ره‌كى ئه‌مريكا بووه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رژێمى به‌عس و شه‌ڕى داعش و خه‌ڵكى كوردستان له‌ 2003ه‌وه‌ پێشوازيان له‌ سوپاى ئه‌مريكا كردووه‌ و دۆستايه‌تيان هه‌ڵبژاردووه‌ و به‌ڵام گه‌لى كوردستان چاوه‌ڕێى نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر ناكۆكييه‌كى سياسيش هه‌بێت، تانكى ئه‌مريكى ئه‌برامس به‌ ده‌ست حه‌شده‌وه‌ بێت و روويبكاته‌ خه‌ڵكى كوردستان.

Back to top button