ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له هه‌ولێر كاره‌كانیان راده‌په‌ڕێنن
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ راییکردنی کارەکانیان و به‌ڕێوه‌چوونیئ یش و كاره‌كانیان شوێنی تایبەت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك دابین دەکه‌ن و یارمه‌تیده‌رده‌بن بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كاره‌كانیان.
ئه‌ندازیار (عەلی رەشید) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاندوه” كه دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، به‌ڕیز (رێبوار تاڵه‌بانی)، بڕیاڕمان داوه به دابینكردنی چەند ژوورێک لەنێو ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دەتوانن کارەکانی خۆیان رایی بکەن به‌بێ كێشه و به هه‌موو توانایه‌ك هاوكاریان ده‌بین.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش ئه‌وه‌ی له16ی ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركوك و قه‌زای دووزخورماتوو، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی عێراقه‌وه، كوردانی شاره‌كه به تیكڕا شاره‌كه و ماڵی خۆیانیان چۆڵكرد و حه‌شدی شه‌عبی ماڵه‌كانیانی سوتاند و كاول كرد، ئه‌ندامان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش كه‌ركوكیان به‌جێهێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنیان له‌سه‌ر بوو، به‌وهۆیه‌وه له ئێستادا 16 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له شاری هه‌ولێرن.