باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و ئاسایش بدات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی كه له‌لایان حكومه‌تی عێراقی به سه‌رپه‌رشتی قاسم سولێمانی و حشدی شه‌عبی كه‌ركووكیان داگیركرد، له‌به‌رامبه‌ردا مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی و ئاسایش و دژه تیرۆر دابین بكات، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رانی خیانه‌تی باڵی كه‌ركووك فرۆش بودجه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، ده‌یانه‌وێت مووچه‌كه دابه‌ش بكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی كه‌ركووك، كه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی بافل و هادی عامری به‌سه‌رپه‌رشتی قاسم سولێمانی كراوه، به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه بافل دابینی ده‌كات، مووچه‌ی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران و ئاسایشی یه‌كێتی ده‌بێت دابین بكرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا رێكه‌وتنه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه، ته‌نها مووچه‌ی ئاسایشی و دژه تیرۆر و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی دراوه به بافل تاڵه‌بانی، له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت دابه‌شی بكه‌ن سه‌ریان”.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌رۆژی فرۆشتنی كه‌ركووك ده‌ناسرێت، له‌لایان بافل تاڵه‌بانی و هادی عامری به‌سه‌رپه‌رشتی قاسم سولێمانی، رێكه‌وتنێك بۆ فرۆشتنی كه‌ركووك له‌به‌رامبه‌ر پێدانی بودجه و مووچه و پاره‌ی به سه‌رانی خیانه‌ت، جێبه‌جێ كراوه، كه له‌ناو رێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌وڵی دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه، ( كه‌ركووك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه) بكرێته هه‌رێمێك سه‌ر به عێراق و بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت به‌ڵام به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌شێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی ره‌دی كردۆته‌وه مووچه له‌باڵی خیانه‌ت وه‌ربگرێت”.