فه‌رمانده سه‌ره‌كیه‌كانی یه‌كێتی ده‌لێن فێلمان لێكراوه خیانه‌ت كراوه
فه‌رمانده سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌ربازی یه‌كێتی دژایه‌تی خۆیان بۆ راده‌ستكردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێشاندا و هه‌روه‌ها ده‌لێـ”فێڵیان لێکراوە چونکە پێیان گوتراوە”هێزێکی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی پێشمەرگە و سوپای عێراق دێتە بنکەی سەربازی کەیوان”. سەرکردەیەکی یەکێتی دەڵێت: “بە چ پێوەرێک ئەوە قبوڵبکەم کە هێرشبکرێتە سەر میللەتەکەم و ئەو ناوچە ئازادکراوانە داگیربکرێ”
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی حه‌فتایی یه‌كێتی (حامید حاجی غالی) به رووداوی رایگه‌یاند”پێش هێرشەکانی حەشدی شەعبی پێیان گوتم دەمانەوێ لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوئاهەنگی بکەین بۆ ئەوەی لیژنەیەکی هاوپەیمانان بێتە بنکەی سەربازی کەیوان، کورد و عێراقی هاوئاهەنگی لەگەڵ بکەن، کە لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان هیچ شەڕ و ناکۆکییەک نەبێ، هه‌روه‌ها، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی قسەکەی بافڵ تاڵەبانی رەتدەکاتەوە و گوتی”تەنیا ئەمە بە من گوتراوە و منیش گوتوومە ئەمەم ، زۆر پێ باشە و پشتیوانی لێدەکەم. جگە لەوە هیچ شتێکی دیکە بە من نەگوتراوە و ئەویش تەنیا بە تەلەفۆن بووە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی به كه‌ناڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه” لە تەلەفۆنەکەدا کە پرس بە من کرا، نە باسی حەشدی شەعبی کرا، نە باسی کورد کرا، نە باسی پێشمەرگە و نە باسی ئەنفالی دووزخورماتوو، من لە ساڵی 1976ەوە پێشمەرگەم، بە چ پێوەرێک ئەوە قبوڵبکەم کە هێرشبکرێتە سەر میللەتەکەم و ئەو ناوچە ئازادکراوانە داگیربکرێ هه‌روه‌ها گوتیش: “هاوڕێکانیشم بەهەمانشێوەی من پرسیان پێکراوە، پرسیارم لە مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی کردووە و ئەوان پێیان گوتووم کە ئەوەی بە تۆ گوتراوە هەمان شتیش بە ئێمە گوتراوە، نەک زیاتر”.
لەکاتێکدا شەوی 15-16ی 10-2017 پێشمەرگە لە سەنگەر بوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و سوپای پاسداران بۆ کەرکووک و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە ناکاو لە بەرەبەیانی 16-10-2017 بەشێک لە پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کشانەوە و کەرکووک و خانەقین و خورماتوو لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستیان بەسەردا گیرا”.
شایانی باسه هه‌ریه‌كه له ( مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆسره‌ت ره‌سول و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك،) ئاماژه‌یان به‌خیانه‌تی باڵێكی یه‌كێتی كرد و له‌وباره‌یه‌وه بامەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی کەرکووک بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “ئەوەی لە كەركووك رووی داوە، دەرئەنجامی بڕیاری تاكلایەنەی چەند كەسێك لەنێو لایەنێكی سیاسیی ناوخۆی كوردستان بوو. ئێستایش داكۆكی لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و هێزە سیاسییەكان دەكەینەوە، هەروەها کۆسرەت رەسول عەلی پەیامێکی تووند لەبارەی رەوشی کەرکووک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ: “ئەوەی دەکرێت ئەنفالێکی دیکەیە بەرامبەر کورد”، بەرپرسیارێتییەکەش دەخاتە ئەستۆی چەند بەرپرسێکی حیزبەکەی و دەڵێت: “چەند کەسێکی لادەر و کاڵفام لە یەکێتی بە سەرشۆڕی چوونە نێو مێژووەوە، لەلایەکی دیکەوە ، نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک سەبارەت بەو رووداوانە و هۆکارەکانی گوتی: ” رۆژی یەکشەممە قاسم سولێمانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و برازاکانی جەلال تاڵەبانیدا رێککەوتووە. ئەوان گەیشتنە تێگەیشتنێک بۆئەوەی فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکەدا بەشدار نەبن، ئەوەش کاتێک هێزە عێراقییەکان هاتنە نێو کەرکووکەوە. رۆژێک پێش هێرشەکە، بافڵ، کوڕە گەورەی مام جەلال و لاهور، برازاکەی و ئاراس، براگەورەی لاهور، هاتنە کەرکووک و لەوێ لەگەڵ نوێنەری قاسم سولەیمانی کۆبوونەوە. نوێنەرەکەی سولەیمانی دوایین پەیامی خۆی پێڕاگەیاندن و گوتی؛ ئێوە یان پێگەکانتان بەجێدەهێڵن یان هێرشتان دەکەینەسەر”.
پێشتر بافڵ تاڵه‌بانی، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فرانس 24 رایگەیاندبوو، بۆ هێنانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بۆ سنووری کەرکووک، لە کۆی 50 سەرکردەی یەکێتی، رەزامەندی 38 سەرکردەیان وەرگیراوە.