لەبەردەم ماڵی ئەحمەدی نەجاد خۆپیشاندانە

 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە،بەدەیان سەرمایەداری ئێرانی لە بەردەم ماڵی ئەحمەدی نەجاد سەرۆکی پێشوی ئێران خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوای گەڕانەوەی سەرمایەکانیان دەکەن.
 
ئەو خۆپیشاندانانە دوای ئەوە هاتن کە دامەزراوەی کاسبین لەساڵی ۲۰۱٦ ئیفلاس بوونی خۆی ڕاگەیاند لە کاتێکدا بڕێکی زۆر پارەی سەرمایەدارانی لایە،دامەزراوەی کاسبین بەهۆی پێدانی سودی زۆر وایکردبوو زۆرینەی سەرمایەداران سەرمایەکانی خۆیان لەوێ دابنێن.
 
هۆکاری گردبونەوەکە لەبەردەم ماڵی نەجاد دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ناوبراو بەڵێنی دابوو داوای سەرمایەداران بگەیەنێتە ئەنجومەنی دیاریی کردنی بەرژەوەندیەکانی ئێران کە خۆی تێیدا ئەندامە بەڵام بەڵێنەکەی نەبردۆتە سەر.
Back to top button