ئه‌مریكا: ده‌بێت ئێران و میلیشیاكانی له‌ عێراق ده‌رچن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هۆشداری تووندی دا میلیشیاكانی شیعه‌ی سه‌ر به‌ ئێران له‌ عێراق و داوای كرد له‌ عێراق ده‌رچن و له‌و وڵاته‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌”.

ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند”دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا سعوودیه‌، عادل جوبێر، له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی تایبه‌ت به‌ هه‌مانی نێوان سعوودیه‌ و عێراق رایگه‌یاند، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ ئه‌مریكا هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ سوودی بۆ ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌، كورد و شیعه‌ و سووننه‌ ده‌بێت و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی سعوودیه‌ و عێراق، كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌.

Back to top button