دوا قۆناغی پیلانی له‌ناو بردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد
فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایشی ده‌كات بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌گوێره‌ی داواكاریه‌كی فه‌رمی ئه‌و دوو فراكسیۆنه داوا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بكه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان، بیانووشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌وه‌یه كه “بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان خراپه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نه‌ماوه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت بوودجه و مووچه دابین بكات”.
وه‌ك له راگه‌یێنراوێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا هاتووه “بارودۆخ و ئابووری هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران زۆر خراپ بووه‌و هه‌رێمی كوردستانیش هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نه‌ماوه‌و ناتوانێت بودجه و مووچه دابین بكات، بۆیه داوای كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌كه‌ن”.
غالب محه‌مه‌د عه‌لی، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای له لیستی گۆڕان و یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردووه تا پشتیوانی له دانیشتنێكی نائاسایی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیا وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن”.
جگه له‌وه گۆڕان داوایكردووه، به‌هۆی بڕین و پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی، له دادگای ئیداری به‌غدا سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تۆمار بكرێت و له‌و كۆبوونه‌وه نائاساییه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكرێت”.