ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌کان هاته سه‌ر خه‌ت و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێت دڕندانه‌یه

له‌باره‌ی ئه‌و داگیركاریه‌ی هێزه‌كانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران، كه له‌كه‌ركووك ئه‌نجامیانداوه، ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌کان په‌یامێکی بۆ سه‌رۆک و نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی دیپلۆماسی کوردستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا ناردووه و تێیدا جگه له هاوخه‌می و هاوسۆزی بۆ گه‌لی کورد، له‌سه‌ر داگیرکاری حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه و هێرش و پێشێلکارییه‌کان به دڕندانه و توندوتیژانه ناوده‌بات و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی ڕوویدا پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی بوو”.
ده‌قی په‌یامه‌که…..
به‌ڕێزان نوێنه‌رانی کورد له یه‌کێتی ئه‌وروپا
په‌یامی هاوهه‌ڵوێستی
ئێمه وه‌کو ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌کان ICDHRF، ئاگادارین له‌و هێرشه دڕندانه‌ی سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی بێ له‌به‌رچاوگرتن ڕێساکانی مافی مرۆڤ و ئازادی کوردستان کردوویانه‌ته سه‌ر خاکی کوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه هاوهه‌ڵوێستی کوردین و له ته‌نیشت کوردستانیان ڕاده‌وه‌ستین.
کاره‌کانی حه‌شد و سوپای عێراق به‌رامبه‌ر کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی، کوشتن و ڕاوه‌دوونان و ئاواره‌کردن و ئه‌شکه‌نجه و ڕه‌شبگیری و تاڵان‌کردنی لێکه‌وتۆته‌وه، ئه‌مه جگه له په‌رته‌وازه‌کردن و قوڵکردنه‌وه‌ی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و تائیفی.
ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئه‌م کاره دڕندانه و ئه‌و هێرشه خراپانه بۆ سه‌ر کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی که پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی عێراقن ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه، ئه‌م هێرشانه بۆ ناوچه‌یه‌کی ئارام بوون که ملیۆنان خه‌ڵکی ئاواره‌ی سووری و عێراقی تێیدا داڵده درابوون و له‌ده‌ستی تیرۆر ڕزگارببوون.
ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌کان داوای خۆی بۆ سه‌رجه‌م ڕێکخراو و ده‌سته و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی مافی مرۆڤ له جیهاندا به‌رز ده‌کاته‌وه که به هه‌موو لایه‌ک کۆتایی به‌م پێشێلکاری و هێرشانه بۆ سه‌ری مافی مرۆڤ له کوردستاندا بهێنرێت.
جگه له‌مه داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی هاوکاری و به‌خشینی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین به خێرایی هاوکاری هه‌رێمی کوردستان و ئاواره‌کان بکه‌ن و له مه‌ینه‌تی ڕزگارییان بکه‌ن.
ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌کان ICDHRF