رووسیا: قاسم سولێمانی پیلاندارێژهی داگیركردنی كه‌ركووك بووه
ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ، وتارێكى له باره‌ى پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له وتارێكی دا له رۆژنامه‌ى رووسى ئيزڤيستيا باس له‌وه‌ده‌كات، كه له هێرشی سهركهركووك و داگیر كردنی ئه‌و شاره، قاسم سولێمانی له هێنانی سوپایی پاسداران بۆ داگیركردنی كه‌ركووك رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه، دهنووسێـ” قاسم سولێمانی كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى پيلانگێڕييهكانى دژ به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانييه”.
رۆژنامه‌ی رووسى ئيزڤيستيا وتارێكی ئه‌ندريه ئونتيكۆڤ بڵاو كردۆته‌وه له وتاره‌كه‌دا نووسه‌ر دهنووسێـ” رێككه‌وتنى راده‌ستكردنى كه‌ركووك، به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى قاسم سوله‌يمانى فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه و هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”به‌ر له رێككه‌وتنه‌كه‌ى كه‌ركووك، هه‌موو شتێك ئاماژه‌ى به‌ركه‌وتنى تێدابوو له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”په‌رله‌مانى عێراق، حكومه‌تى پابه‌ند كردبوو، هێز ره‌وانه‌ى كه‌ركووك بكات، له به‌رامبه‌ريشدا سه‌ركردايه‌تى كورد هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رگرى ده‌كرد.
له سه‌روبه‌ندى نزيكبوونه‌وه‌ى به‌ركه‌وتندا، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێ قۆڵى له نێوان حكومه‌تى به‌غدا و شاندێكى يه‌كێتى و قاسم سوله‌يمانى كرابوو، رێككه‌وتنه‌كه‌يان تايبه‌ت بوو به راده‌ستكردنى كه‌ركووك به حكومه‌تى عێراق، هه‌روه‌ها ده‌شنووسێـ”به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه له قۆناغى يهكهمدا به‌غدا ده‌سه‌ڵاتى سه‌ربازى ده‌گێڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك و له قۆناغى دواتردا ئيدارهش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان وابه‌سته به به‌غدا ده‌كرێنه‌وه و له هه‌نگاوى سێيهمشدا كار بۆ درووستكردنى هه‌رێمێكى نوێ له سلێمانى كه‌ركووك هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت.
شایانی باسه “پێشتر قاسم سوله‌يمانى نه‌يارێتى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ريفراندۆم له لايه‌ن هه‌ولێره‌وه دهربڕيبوو. به‌ڵام هه‌ولێر به‌و خواسته‌كه‌ى رازى نه‌بوو. سه‌ره‌نجام قاسم سوله‌يمانى و وڵاته‌كه‌ى هه‌ر به لێدوان نه‌وه‌ستان و ههڕهشهكانيان له هه‌ولێر گۆڕى بۆ كرده‌وه.