په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بۆ دووخاڵی گرنگ و سه‌ره‌كی كۆده‌بێته‌وه
وا بڕیاره رۆژى سێشه‌ممه له‌م هه‌فته‌يه په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه و چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی تاوتوێبكات و بڕیاری له‌باره‌وه بدات.
(ئومێد خۆشناو ) سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه” كه بڕياره سبه‌یی سێ شه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه.
خۆشناو زیاتر گوتوویه‌تی” له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌لاماره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراق بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانييه‌كان ده‌كرێت و پرسى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنيش تاوتوێ ده‌كرێت.