رێكس تێله‌رسن:كورد داواكاری هه‌یه كه تا ئێستا به پێی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دۆحه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا داوای گفتوگۆی كرد و گوتی” عه‌بادی ئاماده‌ی گفتوگۆیه و داواش له كورد ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان گفتوگۆ بكه‌ن.
(ریكس تێله‌رسن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری داواكارییه‌كانی كورد باس بكات له كۆنفرانسێكی رۆژناموانیدا رایگه‌یاند” گه‌لی كورد داواكاری هه‌یه كه تا ئێستا به گوێره‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه‌كان رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور.
هوهزیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له هه‌ژموونی ئێران له عێراق كرد و گوتی “ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بوونی ئێرانه‌وه هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ته‌واوی به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆیه سه‌باره‌ت به جووڵه‌پێكردنی هێزه‌كان”.
تێله‌رسن ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه” كه جه‌ختمان له‌سه‌ر دان به خۆداگرتن كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێكان له نێوان هێزه‌كان، ئینجا هێزی پێشمه‌رگه یانیش هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی، پێموایه كه تێگه‌یشتنێكی گشتی هه‌یه كاتێك شه‌ڕی داعش ته‌واو بوو، خاك به ته‌واوی رزگار و سه‌قامگیر كرا، ته‌واوی هێزه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێگه‌كانیان، واته پێش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی داعش له 2014.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆتادا ئه‌وه‌ی باسكرد” كه ئه‌وان لایه‌نه‌كان هان ده‌ده‌ن كه پابه‌ندبن به سنووره‌كانی پێشوو، داواشی كرد لایه‌نه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن له پێناو رێزگرتن له ده‌ستووری عێراق.