هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه كه‌می كردووه
وەزارەتی نەوتی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا رایگه‌یاندوه” ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیھانی توركیا روو لە كەمبوونەوەیە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندروێكدا ئاشكرای كرد” گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی كەركووك و ناوچەكانی دیكە، بووەتە ھۆی ئەوەی ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆریەوە بۆ بەندەری جەیھانی توركیا كەمبێتەوە بۆ 200 تا 240 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له پێشووتردا پێش هێرش و په‌لامار و داگیركارییه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی له پێش 16/10 ئاستی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی كوردستان بە كێڵگە نەوتییەكانی كەركووكەوە، 600 ھەزار بەرمیل نەوتی تێپەڕاندبوو، بەڵام دەستبەسەرداگرتنی كێڵگە نەوتیەكانی كەركووك لەلایەن سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی، ئاستی ھەناردە و بەرھەمھێنانی نەوتی لەو ناوچانە كەمبووەتەوە.