سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە عێراق

خواكوڕك

بەرێوەبەری ئاماری سلێمانی دەلێت پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەلێت تاوانباری سەرەكی لەپارێزگای سلێمانی كە دۆخی ئەو پارێزگایە گەیاندە هێلی هەژاری لە كوردستان و عێراق یەكێتی و گۆڕانە.
 
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە نەیوست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند سلێمانی و بازار و ئابووری ئەو شارە بۆ مەبەستی سیاسی بەكارهێنراوە، لەماوەی رابردوو هێزی سیاسی ئەو شارە بۆ مەبەستی سیاسی چەندین جار خەڵكی ئەو شارەی بۆ تەسفیاتی سیاسی هێرشكردن بۆ سەر بارەگا و نەیاری سیاسی كاریان كردووە بێ ئەوەی گوێ بە بازار و ئابووری شاری سلێمانی بدەن،
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن دەلێت تەواوی خەڵكی سلێمانی پشت بە مووچە دەبەستێت و لەلایان یەكێتی و گۆڕانەوە دامەزراون، وەهەروەها دەلێت یەكێتی و گۆڕان پێش برینی مووچە و بووجە لەلایان مالیكیەوە لە سلێمانی دوو جار خۆپێشاندانیان كرد كە بووە هۆكاری ئەوەی خەڵكی سەرمایەداری سلێمانی ئەو شارە بەجێ بێلن و رووەو هەولێر بێن.
Back to top button