به‌وێنه‌..ماڵی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی كه‌ركوك له‌لایه‌ن میللیشیاكانی حه‌شده‌وه‌ سوتێنرا و تاڵانكرا

پاش داگیركاری و هێرشی ناڕه‌وا له‌ لایه‌ن سوپایی پاسدارانی ئێرانی و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كوردستان، ئه‌و میللیشیانه‌ به‌رده‌وامن له‌ كاولكاری و ماڵوێرانی كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ له‌ شاری كه‌ركوك و دووزخورماتوو.

له‌ تازه‌ترین كاردا، به‌پێی چه‌ندین به‌ڵگه‌یی باوه‌ڕپێكراو، دوێنی له‌ شاری كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ ماڵی به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی كه‌ركوك (لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات) سوتێنرا و تاڵانكرا، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و میللیشیانه‌ و چاوساغه‌كانیان له‌ شاره‌كه‌ وا باس ده‌كه‌ن كه‌ شار ئارامه‌ و هیچ گرفت و كێشه‌یه‌ك نیه‌ و ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێ له‌ نائارمی شاره‌كه‌ دووره‌ له‌ راستی.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ پاش هاتنی میللیشا شیعه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران بۆ داگیركردنی شاری كه‌ركوك و ده‌ووروبه‌ری، ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندا بێت كردوویانه‌ و به‌ سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێهێشتووه‌ و سه‌دان هاووڵاتی كورد و عه‌ره‌بی سونه‌ و توركمانیان شه‌هید كردووه‌ و سوتان و تاڵانی به‌رده‌وامه‌، تا ئێستاش.

 

Back to top button