عەسائیبی حەق یەکەم بارەگایان لە کەرکوک کردەوە.
دوای سەردانی ئاڵا تاڵەبانی بۆ شاری نەجەف و دیداری لەگەڵ قەیس خزعەلی سەرۆکی ئەو گروپە میلیشیا ۺیعیە،دواجار گروپەکە یەکەم بارەگای خۆی لە شاری کەرکوک کردەوە..
هاوکات لە ڕاگەیاندراوێکدا میلیشیا شیعیەکە وێڕای ئاماژە دان بەکردنەوەی یەکەم بارەگا لە کەرکوک ئەوەش دەخاتەڕوو کە لە ئایندە چەندین بارەگای تر لەو شارە دەکەنەوە.
دوای خیانەتی چەند کەسێک لە سەرکردایەتی یەکێتی و بەدەستەوەدانی شاری کەرکوک لە ئێستادا گروپە شیعیەکان خەریکی کردنەوەی بارەگاو یەکەی تایبەتن لە شاری کەرکوک.