سێرگی لاڤرۆڤ هه‌موو داواكانی عێراقی ره‌د كرده‌وه رایگه‌یاند پشت له‌كورد ناكه‌ن
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌وان پشت له‌كورد ناكه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌كانی دبلۆماسی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن”.
شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌ردانی رووسیایان كرد بۆ پاشگه‌ز كردنه‌وه‌ی رووسیا له په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كان و ئابووریه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌لایان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ته‌واوی داواكاریه‌كانی عێراق ره‌د كرایه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده نین پشت له‌كورد بكه‌ن”.
لاڤرۆڤ لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، هەڵوێستی رووسیا لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان نەگۆڕاوە و مۆسکۆ رێز لە خواست و داواکارییەکانی گەلی کورد دەگرێت، داواش دەکات کێشە و ناکۆکییەکان لەڕێگەی دیالۆگ و بە پشتبەستن بە دەستووری عێراقەوە چارەسەربکرێن و هەموو لایەنێک تێیدا بەشداربن.راشیگەیاند: “لەکاتێکدا دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاسایی دەبێتەوە، گرنگە هەموو لایەنێک هەوڵبدەن تەنانەت کێشە کۆنەکانیش چارەسەربکەن.” وەزیری دەرەوەی رووسیا بەردەوامی کار و چالاکی کۆمپانیا رووسییەکانی لە هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی خاکی عێراق دووپاتکردەوە و جەختیشی کردەوە کارەکانیان فراوانتر دەکەن، رەتیشیکردەوە کونسوڵخانە لە هەولێر دابخەن و رایگەیاند، کونسوڵخانەکەیان لە کارەکانی خۆی بەردەوامدەبێت و رێنمایی لە باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەغدا وەردەگرێت”.