حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران 400كه‌سیان له كه‌ركووك و دۆزخورماتوو كوشتووه،
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا سه‌رۆكی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه راپۆرتێكی له‌باره‌ی داگیركاری شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كوردستانی ده‌لێـ” زیاتر له 400 كه‌س له دۆزخورماتوو و كه‌ركووك كوژراون به‌ده‌ستی حشدی شه‌عبی”.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دیندار زێباری سەرۆكی لێژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند، حەشدی شەعبی بەشێوەیەكی دڕندانە ھێرشی كردووەتە سەركەركووك و خورماتوو، ھەروەھا پێشێلكاری زۆری مرۆیی ئەنجامداوە و 400 كەسیشی كوشتووە و 200 ھاووڵاتی كوردیشی زیندانی كردووە و هەزار و 200 خانووشیان سووتاندووە.
ھەروەھا گوتی، حەشدی شەعبی دەستیكردووە بە گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچانە و لیستی داواكراوانی ھەبووە.