چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كێتی 5 ملیۆن دۆلاره‌كه‌یان ره‌د كرده‌وه
پاش ئه‌وه‌ی خواكوڕك ئاشكرا كرد ئه‌و فه‌رماندانه‌ی كه پێشمه‌رگه‌یان پاشه‌كشه پێكرد بۆ ته‌واو كردنی رێكه‌وتنی فرۆشتنی كه‌ركووك، هه‌ریه‌كه له‌و فه‌رماندانه بڕی 5 ملیۆن دۆلاریان وه‌رگرت، پاش ئه‌وه‌ی كه فشاره‌كان بۆ یه‌كخستنی كوردستان گه‌وره‌تر بوو، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی له‌ئێستادا په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه، وه‌ك له راگهیاندراوهكانیاندا باس ده‌كرێت، رێكه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مایی هاوبه‌شی هێز له سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان، بووه نه‌ك ته‌سلیم كردنی كه‌ركووك”.
دوێنی سێ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی یه‌كه‌ی حه‌فتا، له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزی پێشمه‌رگه رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان فێلیان لێكراوه، چونكه ئه‌وان به‌م شێوه‌یه رازی نه‌بوونه، به‌ڵكو له‌سه‌ر هاوبه‌شی سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان به چاودێری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بووه، نه‌ك به‌مه كه ده‌بینرێت”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی بالا له هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی سه‌ردانی مالی كاك كۆسره‌تیان كردووه، په‌شیمان بوونه‌وه‌ی خۆیان پێ راگه‌یاندووه، به‌وه‌ی فێلیان لێكراوه، ده‌لێـ” وه بڕی پاره‌ی پاداشتیان كه 5 ملیۆن دۆلار بووه ره‌د كردۆته‌وه، ئاماده نین وه‌ری بگرن”.
شایانی باسه پێشتر خواكوڕك ئاشكرای كرد، كه هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی له‌فرۆشتنی كه‌ركووك به‌شدار بووه، بریاری پاشه‌كشه‌یان داوه، بریی 5 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پاداشت پێدراوه”.