به مه‌رج پشگیری له به‌یاننامه‌كه‌ی گۆڕان ده‌كرێت
پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌شێوازی بریار، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی راگه‌یاندوو، داوای پێكهێنانی حكومه‌تی نیشتمانی كرد، له‌به‌رامبه‌ردا چاڵاكوانانی بواری مه‌ده‌نی به‌مه‌رجێك پێشوازی له‌و بریارانه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، مه‌رجه‌كه‌ش دادگایی كردنی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره”.
عه‌لی مه‌حموود چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەهه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە، حکوومەتی ئینقازی نیشتمانی جێی پشتیوانییە بە مەرجێک خیانەتکارانی 16/10/2017ی کەرکووک لە ڕێگەی دادگاوە دادگایی بکات و ئەو حزبانەی داوای دەکەن، خۆیان بەشداری لە کابینەکە نەکەن،هەروەها لەبارەی داواکاریی حکوومەتی ڕزگاریی نیشتمانی ئەوەی ئاشکرا کردووە: مالیکیش هەمان داواكاری هەیە، بۆیە پێویستە مالیکی شەرمەزار بكرێت، تاوەکوو داواكارییەكانیان یەك نەگرێتەوە. داوای ئەوەشی کردووە کە حکوومەتەکە لەسەر بنچینەی لێهاتوویی بێت و لانی کەم، 35%ی لە کەسانی بێلایەن و دوور لە حزبەکان پێک بێت.
لە ڕۆژی 16/10/2017، باڵێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر ڕادەستکردنی کەرکووک بەو میلیشیایانە ڕێک کەوتن، دواتریش کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو دەکەوێتە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی.
پێشتر ئەوە ئاشکرا کراوە، ئەو باڵەی یەکێتی کە ڕێککەوتنی لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پاسدارانی ئێران کردووە، لە (پاڤڵ تاڵەبانی، لاهور و ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ئاسۆ مامەند و چەند سەرکردەیەکی دیکە) پێکهاتووە و لە کاتی هێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پاسداران‌دا، فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی سەر بە یەکێتییان داوە و بەو هۆیەوە پێشمەرگە هەم زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە و هەم کەرکووک و خورماتوو و ناوچەیەکی بەرفراوانی داگیركرا.