پیلانێكی تر دژبه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ستی پێكرد

لاهور تاله‌بانی تێوه‌گڵاوی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ دیمانه‌یه‌كی دا رایگه‌یاند، كه‌ له‌ماوه‌ی دوو مانگ یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت، رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازن جێگایان نابێته‌وه‌ له‌ناو یه‌كێتی”.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 22/10/2017، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس لە شاری سلێمانی، لاهور جەنگی قسەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕەت کردەوە و ڕای گەیاند: “جێگەی قەبوڵکردن نییە سەعدی پیرە بە ناوی یەکێتییەوە لێدوان بدات، ئەو سەردەمە تەواو بوو، هاوکات ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا کۆنگرەی یەکێتی دەبەسترێت و تەواوی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە کۆمەڵێک گەنج‌ و خوێنی تازە دەگۆڕن کە مەبەستی لە خۆی و ئەو چەند بەرپرسەی یەکێتی بوو کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەرکووکیان ڕادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد.

لە گفتوگۆکەیدا لاهور جەنگی ئەوەی نەشاردەوە کە هەر کەسێک لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان بێت، لە یەکێتی دووری دەخەنەوە و گوتی: جارێکیتر لەناو یەکێتیدا متمانە نادەینەوە ئەو ھەڤاڵانەی ڕیفراندۆمیان کرد”.

شایانی باسه‌ لاهور جەنگی، بەرپرسی سەربازیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئێستا لەگەڵ پاڤڵ تاڵەبانی و ئاراس جەنگیی برای، ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران کردووە و کەرکووکیان ڕادەست کردوون، ده‌یه‌وێت دۆخی ناو حزبه‌كه‌ی به‌یه‌كجاری دژی كۆسره‌ ره‌سوڵ یه‌كلا بكاته‌وه‌”.

Back to top button