ئه‌كادیمیه‌كی كورد بۆ گۆڕان: ده‌بێت نیشتمان هه‌بێت تا حكومه‌تی نیشتمانی دروست بكرێت
د. ئاوات عه‌لیار مامۆستایی زانكۆ و چاودێری سیاسی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی گۆڕان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌لێـ” دەبێ نیشتمانێک هەبێ تا حزبەکان ململانێی دەسەڵاتەکەی بکەن و ده‌شلێـ”گۆڕان لە بەیاننامەکەیدا دواییدا، داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە بەبێ بایەخ سەیر دەکات”.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دا ده‌شنووسێـ”، گۆڕان بە داواکاریی هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەری خست، کە ”بە کردەوە“ کار بۆ دروستکردنی بۆشایی بەرگریکردن لە کوردستان دەکات.
ئەو ئەکادیمییە، کە خەڵکی شاری رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئەمریکا دەژی، ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە دۆخێکی وەک داگیرکردنی کەرکووکدا، لە وڵاتانی جیهان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵات یەک دەگرن و کار بۆ نەهێشتنی مەترسییەکان لەسەر وڵات دەکەن و ئاڵوگۆڕی دەسەڵات تا کۆتایی شەڕ، دوا دەخەن.
ئاوات عەلیار بە ئاماژەکردن بەوەی، دەسەڵاتی کوردستان هەڵە و کەمتەرخەمی هەبووە، رایگەیاندووە، بەڵام گۆڕینی دەسەڵات لە جەنگەی شەڕ و دەستدرێژیی عێراق “مەترسی دەخاتە سەر قەوارەی سیاسیی باشووری کوردستان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” بەیاننامەکەی رۆژی یەکشەممە 22/10/2017ـی بزووتنەوەی گۆڕان بە دروست نازانێ و بە تیشک خستنە سەر ئەوەی، کە حەشدی شەعبی هەوڵی داگیرکردنی کوردستان دەدات، روو لە سەرکردەکانی گۆڕان دەکات و دەڵێت، دەبێ ”نیشتمانیک ھەبێ تا ململانێ لەسەر دەسەڵاتەکەی بکەی”.