خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی كۆبوونه‌وه
خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی له هه‌ولێر و سلێمانی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان، كۆبوونه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی داوای خوێنی خۆیان له‌یه‌كێتی ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایان بافل تاڵه‌بانی و لاهور تاڵه‌بانی، فرۆشراوه‌ته سوهپای پاسداران و حشدی شه‌عبی”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، قوباد تاڵه‌بانی به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی گوتووه، دڵنیابن، من رێزه‌كانی یه‌كێتی به‌كادیری دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر، رێكدهخمهوه و ده‌ست له ریفراندۆم به‌رناده‌م و به‌رده‌وام ده‌بین له یه‌كرێزی هێز و لایانه سیاسیه‌كانی كوردستان، ئه‌وه‌شی كه‌كراوه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌مه‌وه”.
قوباد تاڵه‌بانی به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی گوتووه، من به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك، ئه‌م خیانه‌ته ره‌د ده‌كه‌مه‌وه، به‌رده‌وام ده‌بم له‌یه‌كرێزی هێزه‌كانی كوردستان و سه‌رخستنی ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان”.