نێچیرڤان بارزانی: مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت
نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی دواین دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند” به دڵنياييه‌وه ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێنين و پێويسته يهكڕيزى نێوخۆمان بپارێزين و رێگرى له‌و ده‌ستانه بكه‌ين، كه ده‌يانه‌وێت يهكڕيزيمان تێكبدات و مووچه‌ش ده‌درێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”داواى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانى ته‌نيا له راگه‌ياندنه‌وه بيستوومانه و هێشتا ئه‌و لايه‌نانه‌ى ئه‌و داوايهيان هه‌يه قسه‌يان له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بيانه‌وێت قسه بكه‌ن، ئێمه ئاماده‌ين گوێيان لێبگرين و بۆمان روونبكه‌نه‌وه كه چيان ده‌وێت و ئه‌و پاساوانه چين كه پێويست ده‌كات ئێمه حكومه‌تى رزگارى نيشتيمانى دامه‌زرێنين كه حكومه‌تى هه‌موو لايه‌نه‌كانه و خۆ ئێستاش زۆربه‌ى لايه‌نه‌كان له حكومه‌تن.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی گوتیشی” پشتيوانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌يه كه له چوارچێوه‌ى عێراقدا و به گوێره‌ى ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان وتووه و ئه‌وانيش ئه‌وه ده‌ڵێن و به كرده‌وه تا ئێستا هه‌نگاوى جدى نه‌نراوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ين له داهاتوودا هه‌وڵه‌كان ببينين.
له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتیشی” راسته كێشه درووست بووه، به‌ڵام هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ين بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه و به دڵنياييه‌وه موچه ده‌درێت.