ئه‌لمانیا: چه‌كی ئه‌لمانی له‌شه‌ری حشدی شه‌عبی به‌كار نه‌هاتووه
يه‌نس فلۆسدۆرف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتيوانيكردنى هێزى پێشمه‌رگه و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامن و كورد سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى له به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” كورد به‌ڵێنى داوه چه‌كى ئه‌ڵمانيا ته‌نيا له دژى داعش به‌كاربهێنێت و به هيچ شێوه‌يه‌ك چه‌كى ئه‌ڵمانى له دژى حه‌شدى شه‌عبى به‌كارنه‌هێنراوه و ره‌وشه‌كه به وردى له ژێر چاودێريدايه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا گوتیشی ململانێى نێوان كورد و حكومه‌تى به‌غدا به هۆى خواستى سه‌ربه‌خۆييه‌وه په‌ره‌ى سه‌ندووه، به‌ڵام حكومه‌تى به‌غدا ئه‌وه به شێوه‌يه‌كى بنبڕانه ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه”ره‌وشه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگيرى ده‌ڕوات و له داهاتوودا پرسى گۆڕانكارى له ئه‌ركى سوپاى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێده‌كه‌ن.
دوێنێ سوپاى ئه‌ڵمانيا بڕياريدا پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى هێزى پێشمه‌رگه ده‌ستپێبكاته‌وه. كه له هه‌فته‌ى رابردوودا به هۆى گرژييه‌كانى كه‌ركووكه‌وه وه‌ستێنرابوو، سه‌ربازه ئه‌ڵمانييه‌كان له 2014ه‌وه له هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانن به هێزى پێشمه‌رگه.