سەرۆكی فەڕەنسا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی دەكات
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 23ـی 10ـی 2017 ئیمانویل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانی كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك ماكرۆن نیگەرانیی خۆی لە بارودۆخ و گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا نیشاندا و داوای ئەوەی كرد كە هەردوولا دان بەخۆیاندا بگرن و شەڕ و پێكدادان دروست نەبێ و جەختیشی لەوە كردەوە كە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان گفتوگۆ و دانوساندنە.
هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی بارودۆخ و ڕووداوەكانی ئەو دواییەی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی بۆ سەرۆكی فەڕەنسا شی كردەوە.
جێگەی ئاماژەپێكردنە بڕیارە سەرۆكی فەڕەنسا لەمبارەیەوە لە هەوڵی خۆی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەری كێشەكانیان بكەن.