هاوپەیمانێتییەكەی مالیكی: پێشوازی لە هاتنی تیلەرسن ناكەین پڕۆژەی دابەشكردنی عێراقی پێیە

دوای سەردانە پێشتر رانەگەیێنراوەكەی ریكس تیلەرسین وەزیری دەروەی ئەمریكا بۆ عێراق, هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا،سەردانەكی تیلەرسۆن-ی بۆ عیراق رەتكردەوەو رایگەیاند، تیلەرسۆن “لەو سەردانەیدا چەند دۆسێیەكی شەڕی بۆ عیراق و عیراقییەكان” لەهەگبەدایە.

محەمەد سەهیود یەكێك لەبەرپرسانی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كەلەلایەن نوری مالكی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت رایگەیاند “پێشوازی لەسەردانەكەی تیلەرسۆن ناكەین، لەبەرئەوەی یەكێكە لەئامرازەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی زایۆنیزم- ئەمەریكی بۆ دابەشكردنی عیراق، بەتایبەت دوای تۆمەتەكانی بەبوونی گروپی شەڕكەری ئێران لەعیراقدا”.

سەهیود وتیشی “پێویستە حكومەتی عیراق داوا لە تیلەرسۆن بكات كە داوای لێبوردن لە حەشدی شەعبی و گەلی عیراق بكات لەبەرامبەر لێدوانەكانی لەدژی حەشدی شەعبی، هەروەك پێویستە بەغدا هیچ فشارێكی ئەمەریكی قبوڵ نەكات بەتایبەت لەدۆسێی ریفراندۆمی كوردستان و ئەو رێوشوێنانەی لەدژی ئەو پرۆسەیە گیراونەتە بەر”.

هەروها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “بەهیچ شێوەیەك رێگە بەحكومەتی عیراقی نادەین هیچ داواكارییەكی ئەمەریكا قبوڵ بكات لەبارەی كوردستانەوە، لەبەر ئەوەی بەغدا تەنها ئەوە جێبەجێ دەكات كەلەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەردەر لەوە، هەر شتێك هەبێت رەتدەكرێتەوە”.

 

Back to top button