عەسائیب ئەهی حەق: داوای دەرچوونی دەست بەجێى هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە عێراق

دوای سەردانەكەی تیلەرسن بۆهەریەكە لە وڵاتی سعودیەو قەتەر, لە دەوحەی پایتەختی قەتەر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند دەبێت دەست بەجێ‌ میلیشاكانی ئێران لە عێراق دەربچن, دواتریش بە سەردانێكی پێشتر رانەگەیێنراو تیلەرسن گەیشتە بەغدا, دوای گەیشتنی عەسائیبی ئەهلی حەق رایدەگەیەنێت:” دەبێت دەست بە جێ هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بچنە دەر”
قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتی عەسائبیی ئەهلی حەق رایگەیاندووە:” دەبێت دەست بە جێ‌ هێزەكانی ئەمریكا لە عێراقدا بچنە دەر” ئەمەش وەك وەڵامی وتەكانی ریكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لێكدەدرێتەوە كەداوای چوونە دەرەوەی گرووپەكانی سەر بە ئێرانی كردووە لە عێراق.

عەستئیبی ئەهلی حەق وەك گروپێكی توندڕەوی ناو میلیشایی حەشدی شەعبی ناوبانگی دەركردووە كە نزیكە لە سوپای قودسی ئێرانی كە قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی دەكات.

 

Back to top button